دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: ئێران ڕازی بووە چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت و بەمزووانە ڕێکدەکەوین

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەشبینیی خۆی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی خێرا لەگەڵ ئێران دەربڕی و ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تاران لە ئاستێکی "باوەڕپێنەکراو"دایە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی 4ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی نوێدا ئاشکرای کرد کە ئێرانییەکان پێشنیاری کۆمەڵێک شتیان کردووە کە پێشتر تەنها بە هێرشی سەربازی بەدیدەهاتن. ئاماژەی بەوەش کرد، "ڕەنگە کۆبوونەوەی داهاتوو لەگەڵ ئێران بکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، ئێستا پەیوەندییەکانمان زۆر باشە."

سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە تاران ڕازی بووە هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نەدات، ئەمەش وەک "هەواڵێکی باش" بۆ جیهان وەسف کرد.

ئەم لێدوانە گەشبینانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لە دۆخێکی پڕ لە گرژیدا بوو، بەڵام وا دەردەکەوێت دیپلۆماسییەتی نهێنی کارەکانی خۆی کردبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP