دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: لە نیوەشەوەوە ئاگربەست لە لوبنان بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ دەستپێدەکات

هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە نیوەشەوی ئەمشەوەوە بە کاتی بەیروت، ئاگربەست لە لوبنان بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی 4ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی کتوپڕدا ئاشکرای کرد کە دوای زنجیرەیەک گفتوگۆی چڕ، گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک بۆ ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادانەکان لە لوبنان.

بەپێی گوتەی ترەمپ، ئەم ئاگربەستە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و مەبەست لێی ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی و کۆتاییهێنان بەو قەیرانە ئەمنییەی ناوچەکەی گرتووەتەوە.

بڕیارە ئاگربەستەکە ڕێک لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی شەو بە کاتی بەیروت دەستپێبکات. چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەم هەنگاوەی ترەمپ دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ جێگیرکردنی ئارامی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP