دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

فریدریش مێرز: ئێران هەرگیز نابێت بگاتە چەکی ئەتۆمی

هەرێم نیوز
فریدریش مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، پێویستە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بە زووترین کات ڕابگیرێت و جەختیشی کردەوە کە ڕێگە نادەن تاران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی 4ـی 2026، فریدریش مێرز لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا هۆشداریی دایە کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕایگەیاند، پەرەپێدانی تواناکانی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن تارانەوە مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایشی جیهان.

گوتیشی: "دەبێت ئێران پابەندی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان بێت و هەر هەوڵێک بۆ بەدەستهێنانی چەکی ناوەکی هێڵی سوورە."

ئەم هەڵوێستەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە کاتێکدایە کە واشنتن و تاران لە ئیسلام ئاباد خەریکی دانوستانی ناڕاستەوخۆن بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست، بەڵام هاودەنگیی بەرلین و واشنتن لەسەر پرسی ئەتۆمی، ئەرکی شاندە ئێرانییەکەی لەسەر مێزی گفتوگۆ قورستر کردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP