دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئیسلام ئاباد میوانداری گەڕێکی دیکەی دانوستانە نهێنییەکانی واشنتن و تاران دەکات

هەرێم نیوز

کۆشکی سپی بە فەرمی ڕایگەیاند، گەڕی داهاتووی دانوستانەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران، جارێکی دیکە لە شاری ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی 4ـی 2026، دوای ئەوەی ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" باسی لە ڕێککەوتنێکی مەبدەئی کرد بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان، کۆشکی سپی لە زانیارییەکی نوێدا شوێنی کۆبوونەوەکەی دیاری کرد. بڕیارە شاری ئیسلام ئاباد، کە پێشتریش ڕۆڵی نێوەندگیری گێڕاوە، ببێتە شوێنی کۆبوونەوەی شاندە باڵاکانی هەردوو وڵات.

ئەم بڕیارەی کۆشکی سپی دوای ئەوە دێت کە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ئاماژەی بەوە کردبوو کە ئاڵوگۆڕی پەیامەکان لە ڕێگەی پاکستانەوە بەردەوامە. چاودێران پێیان وایە هەڵبژاردنی پاکستان وەک شوێنی دانوستانەکان نیشانەی متمانەی هەردوولایە بە نێوەندگیریی ئیسلام ئاباد بۆ خاوکردنەوەی گرژییەکان، بەتایبەت لە دۆسیەی ئەتۆمی و ئاسایشی دەریاییدا.

تاوەکو ئێستا کاتێکی دیاریکراو بۆ دەستپێکی کۆبوونەوەکان ڕانەگەیەندراوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندەکان بگەنە شوێنی مەبەست.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP