دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

فراکسیۆنی پارتی بایکۆتی کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکات

هەرێم نیوز

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایدەگەیەنێت، کە بایکۆتی کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجوومەنی پارێزگاکە دەکەن، و هۆکارەکەشی بۆ "سەپاندنی بڕیار لە دەرەوەی ئیرادەی خەڵک" دەگێڕنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی 4ـی 2026، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە بەشداری لە کۆبوونەوەی سبەینێ پێنجشەممە (16ـی 4ـی 2026)ـی ئەنجوومەنی پارێزگاکە ناکەن و بایکۆتی دەکەن.

فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەم بڕیارەیان درێژکراوەی هەڵوێستەکانی پێشوویانە (لەوانە بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکەی هۆتێل ڕەشید)، چونکە پێیان وایە بڕیاردان لەسەر چارەنووسی کەرکووک "لە ژوورە تاریکەکان و بەبێ گەڕانەوە بۆ ئیرادەی ڕاستەقینەی نوێنەرانی شارەکە"، زیان بە پێکەوەژیان دەگەیەنێت.

 هەروەها جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئامادە نین ببنە بەشێک لە پڕۆسەیەک کە تێیدا نوێنەرانی شەرعی پەراوێز بخرێن.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوون کراوەتەوە، کە پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ وەرگرتنی پۆست سازش ناکات، و وەک هێزێکی کۆکەرەوەی سەرجەم پێکهاتەکان دەمێنێتەوە کە تەنیا پشتگیری لە تەبایی و پاراستنی مافی هەمووان بە دادپەروەری دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP