هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە هەفتەی داهاتوودا بە شێوەیەکی "زۆر توند" هێرش دەکاتە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران.
ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز" کە ڕۆژی هەینی بڵاوکرایەوە، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر پێویست بکات، ئەمریکا پاسەوانی سەربازی بۆ کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورمز دابین دەکات.
هاوکات هیوای خواست ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ناوچەکە کە ئەمریکا سەرکردایەتییان دەکات، بە سەرکەوتوویی بەڕێوە بچن.