هەرێم نیوز
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە زیاتر لە 200 پێگەی سەربازییان لە ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئێران پێکاوە.
بەپێی زانیارییەکانی سوپای ئیسرائیل، دەیان فڕۆکەی جەنگی بە هاوکاری و ڕێنمایی دەزگای هەواڵگری سەربازی، هێرشە چڕەکانیان ئەنجامداوە و زیانی گەورەیان بە ژێرخانی سەربازی ئەو وڵاتە گەیاندووە.
ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج بریتین لە سەکۆکانی هەڵدانی مووشەکی بالیستیک، سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی و ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی چەک و تەقەمەنی لە ناوچە جیاوازەکان.