دواین هەواڵ

جیهان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: رێگری لە چەکی ئەتۆمی ئێران بۆ من لە نرخی نەوت گرنگترە

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاردانەوەی بەرامبەر گۆڕانکارییەکانی بازاڕی نەوت پاش هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس سۆشیاڵ بڵاوکردەوە.

ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە جیهاندا، بۆیە کاتێک نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە، ئەوان پارەیەکی زۆر بەدەست دەهێنن.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە وەک سەرۆک، بابەتێکی زۆر گرنگتر لە لای ئەو هەیە، ئەویش رێگری کردنە لەوەی "ئیمپراتۆرییەتی شەڕ" واتە ئێران، دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات.

وتیشی کە دەبێت رێگری بکرێت لەوەی ئێران رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت جیهان تێک بدات و بەڵێنی دا کە هەرگیز رێگە نادات شتێکی لەو شێوەیە روو بدات.

ترەمپ لە کۆتایی پەیامەکەیدا سوپاسی سەرنجدانی خەڵکی کرد بۆ ئەم بابەتە هەستیارە و دووپاتی کردەوە کە رێگری لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی ئێران لە سەرووی هەموو ئەولەویەتە ئابوورییەکانەوەیە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP