دواین هەواڵ

جیهان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

کاتز: هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران تا گەیشتن بە هەموو ئامانجەکان بەردەوام دەبن

هەرێم نیوز

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند کە هێرشە هاوبەشەکانیان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران "تا ئەو کاتەی پێویست بێت" بەردەوام دەبن.

ناوبراو جەختی کردەوە کە ئەم هێرشانە زیانی زۆر قورسیان بە هێزە ئێرانییەکان گەیاندووە و ئۆپەراسیۆنەکە بە شێوەیەکی نامەودا و تا بەدەستهێنانی ئەنجامی کۆتایی بەردەوامی دەبێت.

بە وتەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ساردکەرەوەی نەخۆشخانەکان لە ئێران پڕ بوون لە تەرمی کوژراوانی هێزە سەربازییەکان، هێرشەکان بۆ سەر تاران و سەرانسەری ئەو وڵاتە رۆژ بە رۆژ و ئامانج بە ئامانج درێژەیان دەبێت.

کاتز ئاماژەی بەوەش کرد کە مەبەست لە بەردەوامی ئەم فشارە سەربازییانە رەخساندنی دەرفەتە بۆ خەڵکی ئێران تا رابپەڕن و کار بۆ رووخاندنی سیستمەکە بکەن، وتیشی "لە کۆتاییدا ئەمە بەندە بە خودی خەڵکەکەوە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP