دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

ئیمارات یەکەمین هێرشی سەربازیی کردە سەر ئێران

هەرێم نیوز

میدیاکانی ئیسرائیل لە هەواڵێکی بەپەلە و بێپێشینەدا ئاشکرایان کرد، کە بۆ یەکەمین جار ئیمارات هێرشی سەربازیی کردووەتە سەر خاکی ئێران.

ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی ئاداری 2026، ڕۆژنامەنووس مۆران ئازۆلای لە ماڵپەڕی (Ynet)ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، کە هێرشەکەی ئیمارات بە دیاریکراوی دامەزراوەیەکی شیرینکردنی ئاوی لە ناوخۆی ئێران کردووەتە ئامانج.

هەڵسەنگاندنەکانی ئیسرائیل بۆ ئەم ڕووداوە ئەوەیە، کە ئەم هێرشە لەم قۆناغەدا تەنیا وەک پەیامێکی هۆشدارییە بۆ تاران.

پێشبینی دەکرێت ئەگەر هێرشەکانی ئێران پەرە بسێنن، ئەگەرێکی ڕاستەقینە هەیە کە ئیمارات زیاتر بەشداری لەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییەدا بکات.

ئاماژە بەوەش کراوە کە تەنانەت ئەگەر بەشداریکردنەکەشیان سنووردار بێت، دەبێتە هۆی گۆڕانکارییەکی گەورە لە هاوکێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە کۆتاییشدا هاتووە کە ئەم پێشهاتە بە واتای تێوەگلانی ڕاستەوخۆی وڵاتانی کەنداو دێت لە ململانێ سەربازییەکانی ناوچەکەدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP