هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە قۆناغی داهاتووی کۆماری ئیسلامی و گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتە، تیشکی خستە سەر پرسی جێگرەوەی دەسەڵات لە ئێران.
ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە "ڕەزا پەهلەوی"، کوڕی شای پێشووی ئێران، دەکرێت وەک بژاردەیەک بۆ داهاتووی ئەو وڵاتە سەیر بکرێت، بەڵام جەختی لەوەش کردەوە کە بۆ سەرکردایەتیکردنی ئێران، کەسێک کە لە ناوخۆی وڵاتەکەوە هەڵقوڵابێت و لە ناوەڕاستی ڕووداوەکاندا بێت، زۆر گونجاوتر و لەبارتر دەبێت.
ئەم لێدوانەی ترەمپ دەریدەخات کە واشنتن بەدواداچوون بۆ بژاردە جیاوازەکانی دوای ڕووخان یان لاوازبوونی یەکجارەکیی ڕژێمی ئێستای تاران دەکات، و زیاتر گرنگی بە جوڵانەوە ناوخۆییەکان دەدات.