دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ناتانیاهۆ: شەڕی ئێران کۆتایی نەهاتووە و ئێسکیان دەشکێنین

هەرێم نیوز

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، پەیامێکی نوێی ئاراستەی تاران کرد و ڕایگەیاند، کە هێرشە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر ئێران نەک کۆتایی نەهاتووە، بەڵکو لە قۆناغێکی تووندتردایە.

ناتانیاهۆ لە میانی سەردانێکیدا بۆ ناوەندی نیشتمانی بۆ تەندروستی، ڕایگەیاند کە هێرشە بەردەوامەکانیان ڕژێمی تاران بەرەو لاوازیی زیاتر دەبات. ناتانیاهۆ بە زمانێکی تووند وتی: "گومانی تێدا نییە کە لە ڕێگەی ئەو کارانەی تا ئێستا کردوومانە، ئێسکیان دەشکێنین. هێشتا تەواو نەبووین و دەستمان زۆر لەوە درێژترە کە بیری لێ دەکەنەوە."

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕووی دەمی کردە گەلانی ئێران و ئاماژەی بەوە کرد، کە ئاواتەخوازن خەڵکی ئەو وڵاتە خۆیان لە "ستەمکاری" ڕزگار بکەن. وتیشی: "لە کۆتاییدا ڕزگاربوون پەیوەستە بە خودی گەلی ئێرانەوە، ئەگەر ئەوان سەرکەوتوو بن لە گۆڕانکاری، ئێمەش کۆتایییەکی یەکلاکەرەوە بۆ ئەم ململانێیە دادەنێین."

بەپێی بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆک وەزیران، ئیسرائیل ستراتیژی "لاوازکردنی ڕژێم" پێڕەو دەکات و ئەم هێرشانە وەک وەڵامێک بۆ هەڕەشە ئەمنییەکان تا گەیشتن بە ئامانجە کۆتایییەکان بەردەوام دەبن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP