دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 20 کاتژمێر پێش ئێستا

هەفتەی یەکلاکەرەوە؛ ئیسرائیل مەرجەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران ڕادەگەیەنێت

هەرێم نیوز 

کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی ئاشکرای کرد کە سەرکردایەتی سیاسی و ئەمنیی تەلئەبیب دەستیان کردووە بە تاوتێکردنی سیناریۆکانی چۆنیەتی چوونە دەرەوە لە جەنگ لەگەڵ ئێران، بەو مەرجەی تاران چەند داواکارییەکی "قورس" جێبەجێ بکات، هاوکات هەفتەی داهاتوو وەک وەرچەرخانێکی یەکلاکەرەوە لە مێژووی ململانێکان وەسف دەکرێت.

سێ مەرجە سەرەکییەکەی ئیسرائیل

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئیسرائیل تەنها لەژێر سێ مەرجی سەرەکیدا ئامادەیە کۆتایی بە هێرشە ئاسمانییەکانی بهێنێت، ئەگەر بێت و ڕژێمی ئێران نەگۆڕدرێت:
1. لەناوبردنی تەواوەتی سیستەمی مووژەکی ئێران.
2. تێکشکاندنی پیشەسازییە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە.
3. کۆتاییهێنان بە بەرنامەی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامی.
هەفتەیەکی خوێناوی لەبەردەم جیهاندایە

سەرچاوە ئەمنییەکان هۆشداری دەدەن کە ئێران لە ڕۆژانی داهاتوودا هێرشە موووشەکی و درۆنییەکانی بۆ سەر ئیسرائیل چڕتر دەکاتەوە. خەمڵاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تاران هێشتا سەدان موووشەکی بالیستی لە کۆگاکانیدا ماوە، ئەمەش وادەکات هەفتەی دووەمی جەنگ بە "هەفتەی یەکلاکەرەوە" بۆ دیاریکردنی چارەنووسی ناوچەکە دابنرێت
ئاماری کوژراوانی جەنگ و زیانەکان

ڕاپۆرتەکەی کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی زانیاریی نوێی دەربارەی زیانە گیانییەکان بڵاوکردووەتەوە:
• زیانی مرۆیی: سوپای ئیسرائیل مەزەندە دەکات کە تا ئێستا لانی کەم ٧ هەزار ئەندامی سوپای پاسداران و سوپای ئێران لە ئەنجامی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا کوژراون.
• سەنتەرە ستراتیژییەکان: هێرشەکان لە ئێستادا چڕکراونەتەوە سەر ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی چەک، هێزە ئاسمانییەکان و بنکە ئەتۆمییەکان.

بەردەوامیی جەنگ و ئامانجە نادیارەکان
لەو کاتەوەی جەنگەکە لە ٢٨ی شوبات دەستیپێکردووە و بووەتە هۆی کوژرانی عەلی خامنەیی و چەندین بەرپرسی باڵای ئەمنی، ئیسرائیل جەخت دەکاتەوە کە "چەند هەفتەیەکی تری پێویستە" بۆ تەواوکردنی ئەرکەکانی، ئەگەر نا ڕژێمی ئێران توانای هەستانەوەی دەبێت.

لە بەرامبەردا، ئێران تەنها ئیسرائیل ناکاتە ئامانج، بەڵکو هێرشەکانی گەیاندووەتە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو، ئوردن و عێراق، کە بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی خەڵکی مەدەنی و ناڕەزایەتییەکی نێودەوڵەتی فراوان.
سەرچاوە: کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی + ئاژانسە هەواڵییەکان



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP