هەرێم نیوز
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سووتەمەنیبەر لە ڕۆژئاوای عێراق، چوار ئەندامی تیمی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەشیان بێسەروشوێنن.
بەپێی ڕاگەیەندراوی سێنتکۆم، فڕۆکەکە لە جۆری (KC-135) بووە و بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەکانی پەیوەست بە جەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە، کە ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕۆژئاوای عێراق کەوتووەتە خوارەوە.
سێنتکۆم ئاماژەی بەوە کردووە کە هۆکاری ڕووداوەکە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە، بەڵام بەڵگە سەرەتاییەکان نیشانی دەدەن کە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بەهۆی تەقەی دوژمن یان تەقەی هەڵەی هێزەکانی خۆیان نەبووە.
هاوکات ئۆپەراسیۆنی گەڕان بۆ دۆزینەوەی ئەو دوو ئەندامەی دیکەی تیمی فڕۆکەکە بەردەوامە.