هەرێم نیوز
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رۆژی دووشەممە 23ی شوباتی 2026 لە وتارێکدا لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند کە ئیسرائیل هەرگیز وەک ئەمڕۆ بەهێز نەبووە.
نەتانیاهۆ جەختی کردەوە کە هاوپەیمانی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا لە لوتکەی بەهێزیدایە و هەماهەنگی نێوان سوپای هەردوو وڵات گەیشتووەتە ئاستێکی بێپێشینە.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی تاران کرد و وتی ئەگەر حکومەتی ئێران تووشی گەورەترین هەڵەی مێژوویی خۆی ببێت و هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، ئەوا وەڵامێکی وای دەبێت کە بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت وێنای بکات.
نەتانیاهۆ ئاماژەی بەوە دا کە ئێستا لە قۆناغێکی زۆر ئاڵۆز و پڕ لە تەحەدادان، بەڵام ئامادەکاریی تەواویان بۆ هەر ئەگەرێک هەیە.
ئەم لێدوانانەی نەتانیاهۆ لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی ناوچەکە بەهۆی دۆسیەی ئەتۆمی و هەڕەشە سەربازییەکان گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دووپاتی کردەوە کە پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی لە سەرووی هەموو کارەکانەوەیە و هاوکارییە سەربازییەکانی لەگەڵ واشنتۆن کلیلی سەرەکیی پاراستنی سەقامگیری و بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی دەرەکییە.