دواین هەواڵ

جیهان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

عێراقچی: پێویست بە هێرشی سەربازی ناکات و ڕێککەوتن لەبەردەستدایە

هەرێم نیوز

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ناتوانێت پێشبینی نییەتەکانی دۆناڵد ترەمپ بکات، بەڵام جەختی کردەوە کە دیپلۆماسی تەنها ڕێگەیە بۆ چارەسەری کێشەی ئەتۆمی.

عێراقچی ئاماژەی بەوە کرد کە هێشتا هەلی گەیشتن بە ڕێککەوتن ماوە و گەیشتن بەو ئەنجامە لەبەردەستدایە، بۆیە هیچ پێویستییەک بە بژاردەی سەربازی نابینێت.

عێراقچی ئاشکرای کرد کە کار لەسەر دەقێک دەکەن بەرژەوەندی هەردوولا بپارێزێت و هیوای خواست لە کۆبوونەوەی پێنجشەممەی جنێفدا، بتوانن بگەنه ڕێککەوتنێکی خێرا.

وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتی کردەوە کە کۆتاییهێنان بەم قەیرانە بە شێوەیەکی ئاشتییانە "تەواو مومکینە" و کار بۆ ئەو ئامانجە دەکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP