دواین هەواڵ

جیهان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

کۆریای باشور داوا لە هاوڵاتیانی دەکات ئێران بەجێبهێلن

هەرێم نیوز

کۆریای باشوور دەبێتە پێنجەم وڵات کە داوا لە هاووڵاتییانی بکات بەهۆی مەترسیی هێرشی ئەمریکا، بە زووترین کات لە ئێران بچنە دەرەوە. باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە هۆشداری دەدات کە کات لەبەردەم گەشتە ئاسمانییە مەدەنییەکان کەم ماوە و پێش وەستانی فڕۆکەخانەکان دەبێت تاران جێبهێڵن.

ئاژانسی "یۆنهاپ"ی فەرمیی کۆریای باشوور بڵاوی کردەوە، باڵوێزخانەی وڵاتەکەیان لە تاران هۆشدارینامەیەکی بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم کۆرییەکان کردووە و داوای لێ کردوون: "ئێستە کە هێشتا گەشتە ئاسمانییەکان بەردەوامن، ئەم هەلە بقۆزنەوە و ئێران جێبهێڵن، چونکە لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگ، گەشتەکان بۆ کاتێکی نادیار دەوەستن."

باڵوێزخانەکە داوای لە حکومەتی وڵاتەکەی کردووە پلەی هۆشداریی گەشتکردن بۆ ئێران بۆ "ئاستی سێیەم" بەرز بکاتەوە، کە ئەمە بە واتای ئامادەکاریی کۆتایی بۆ دەرچوون لە وڵاتێک دادەنرێت. هاوکات داوا لەو کەسانە کراوە کە پلانی گەشتیان بۆ ئێران هەبووە، سەرجەم گەشتەکانیان هەڵبوەشێننەوە.

کۆریای باشوور دوای وڵاتانی (پۆڵەندا، ئەڵمانیا، سوید و سربیا) دێت کە هاووڵاتییانی خۆیان لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگێکی گەورە لە نێوان واشنتن و تاران ئاگادار کردووەتەوە. ئەم زنجیرە هۆشدارییە هاوکاتە لەگەڵ چڕبوونەوەی هێزە دەریایی و ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی کەنداو و دەوروبەری ئێران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP