هەرێم نیوز
ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، پێنج کەسی بەتۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەکی رۆژئاوای کوردستان دەستگیرکرد کە بکوژەکان، ماڵە خەزووران و برا و برازایەکی کوژراوەکەن.
ئەمڕۆ ئاسایشی هه‌ولێر بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی رۆژی ٢٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، له گه‌ڕه‌كی مامزاوه‌ی شاری هه‌ولێر، هاوڵاتیه‌كی كوردی رۆژئاوای كوردستان كوژرا، هه‌ر ئه‌وكات له‌لایه‌ن تیمه‌كانیانەوە ده‌ست به ئه‌نجامدانی به‌دواداچوون كرا و به‌ڵگه‌ی تاوانه‌كان كۆكرانه‌وه و ناسنامه‌ی تۆمه‌تباره‌كانیان ئاشكراكراد.
بەوتەی ئاسایش، تۆمه‌تباره‌كان به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان ده‌رچوو، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وكات به‌رده‌ستنه‌بوون بۆیه رۆژی ٧ـی ئەم مانگە لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه ده‌ستگیركران.
دەشڵێت، له سه‌ر هه‌بوونی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێوه‌ی پلان بۆ داڕێژراو ئەو کەسە له لایه‌ن ماڵه خه‌زووران و براو برازایه‌كی خۆیه‌وه كوژراوه.