دواین هەواڵ

ئابوری‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

بازرگانیی سلێمانی هۆشداری دەداتە بریکارەکانی خۆراک؛ "سزای هەر بریکارێک دەدرێت پارەی زیاد وەربگرێت"

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی هۆشدارییەکی توند دەداتە بریکارەکانی خۆراک و ڕایدەگەیەنێت کە هەر بریکارێک پارەی زیادە لە هاووڵاتییان وەربگرێت، ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی 2ی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە نرخی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە بڵاو کردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە ئێستادا تەنها بڕی 1213 دینار بۆ هەر کەسێک لەلایەن بریکارەکانی خۆراکەوە دیاری کراوە.

لە بەشێکی دیکەی بڕیارەکەدا هۆشداری دراوە کە هەر بریکارێک پابەند نەبێت بەم بڕیارەوە و بڕی 1750 دینار لە هاووڵاتییان وەربگرێت، ئەوا بە توندی ڕووبەڕووی سزادان دەبێتەوە.

هاوکات ڕوونیش کراوەتەوە کە ئەم بڕیارە و دیاریکردنی ئەو نرخە تەنها بۆ ئەم مانگە جێبەجێ دەکرێت.

بڕیارە لە مانگی داهاتوودا بە شێوەیەکی فەرمی ڕێژەی سوود و قازانجی بریکارەکان دیاری بکرێت و گۆڕانکاری لە نرخەکەدا بکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP