هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە جیهان لە ماوەی ١٠ ڕۆژی داهاتوودا دەزانێت ئایا کردەوەی سەربازیی نوێ دژی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام دەدرێت یان نا.
ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە دانوستانەکان لەگەڵ تاران گەیشتوونەتە قۆناغێک کە یان دەبێت هەنگاوی گەورەتریان تێدا بنرێت، یان بە تەواوی ڕابگیرێن.
سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریدا کە ئێران ناتوانێت بەردەوام بێت لە هەڕەشەکردن لە سەقامگیری ناوچەکە و وتی: "ئەگەر ڕێککەوتن نەکرێت، ڕووداوی خراپ ڕوودەدەن."
ئەم لێدوانانە لە یەکەمین کۆبوونەوەی "دەستەی ئاشتی" لە واشنتۆن دران، کە بە نوێنەرایەتی نزیکەی ٥٠ وڵات و یەکێتی ئەوروپا و بە مۆڵەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پێکهێنراوە.
لەم کۆبوونەوەیەدا مارکۆ ڕۆبیۆ، جارێد کۆشنەر، مایک واڵتز و ستیڤ ویتکۆف ئامادە بوون، هەروەها عەبدوڵڵا بن زاید، وەزیری دەرەوەی ئیماراتیش بەشداری تێدا کرد.