هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەیەکدا جەخت لە پاراستنی مافەکانی کورد لە سوریا دەکەنەوە و ڕۆبیۆش دەڵێت: "هەرێم فاکتەری سەقامگیرییە."
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 14ی 2ی 2026، لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران؛ مارکۆ ڕۆبیۆ جەختی لە پابەندیی وڵاتەکەی کردەوە بۆ پشتیوانی لە هەرێم و ستایشی پێگەی هەرێمی کوردستانی کرد وەک "هاوبەشێکی سەرەکی و فاکتەری سەقامگیری."
تەوەرێکی گرنگی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە دۆخی سوریا (ڕۆژئاوا)؛ هەردوولا جەختیان لە پاراستنی مافەکانی کورد و پێکهاتەکان کردەوە لە چوارچێوەی "سوریایەکی یەکگرتوودا".