دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

هەرێم نیوز

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی نیسانی ٢٠٢٦، پێشوازی لە جەنەڕاڵ کێڤن لامبێرت، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا، بەتایبەت هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هێرش و مەترسییانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانییە بەردەوامەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان دووپات کردەوە و جەختی لە گرنگیی هاریکاریی نێوانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش کردەوە.

لای خۆیەوە، جەنەڕاڵ کێڤن لامبێرت جەختی لە بەردەوامبوونی پشتیوانییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان کردەوە، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP