دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ گڵۆپی سەوزی بۆ نەتانیاهۆ هەڵکردووە: یان ڕێککەوتن یان پشتیوانیکردنی هێرش بۆ سەر ئێران

هەرێم نیوز

تۆڕی سی‌ بی‌ ئێس نیوز لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە کە دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوەی مارالاگۆ بە بنیامین نەتانیاهۆی ڕاگەیاندووە، ئەگەر واشنتۆن و تاران نەگەنە ڕێککەوتن، ئەوا پشتگیری لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بەرنامەی موشەکیی بالیستیکی ئێران دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتەکە دوای ئەو دیدارە گفتوگۆی ناوخۆیی لە نێوان بەرپرسانی باڵای سوپا و دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا دەستیپێکردووە سەبارەت بە چۆنییەتی پشتگیریکردنی گەڕێکی نوێی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە هەستیارەکانی ناوخۆی ئێران.

دوو بەرپرسی ئەمریکی ئاشکرایان کردووە کە ئێستا تەرکیزی واشنتۆن لەسەر ئەوە نییە ئایا ئیسرائیل هێرش دەکات یان نا، بەڵکو باس لەوە دەکەن ئەمریکا چۆن دەتوانێت هاوکاری تەکنیکی پێشکەش بکات وەک دابینکردنی سووتەمەنی لە ئاسماندا بۆ فڕۆکە جەنگییەکان.

هەروەها باس لەوە کراوە کە ئەمریکا کار دەکات بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی بەکارهێنانی ئاسمانی چەند وڵاتێکی ناوچەکە کە دەکەونە سەر ڕێڕەوی فڕۆکە ئیسرائیلییەکان، تاوەکو بتوانن بەبێ ئاستەنگ بگەنە سەر ئامانجە دیاریکراوەکان لە ناوخۆی ئێراندا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP