دواین هەواڵ

کوردستان‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی: بەردەوام دەبین لە پاراستنی ئازادیی ئایینی و کولتووری بەیەکەوەژیان

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی ٢ی ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی گرووپی پەرلەمانتارانی شانشینی یەکگرتوو (APPG) تایبەت بە داکۆکیکردن لە ئازادی ئایینی کرد، کە بە سەرۆکایەتی جیم شانۆن، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

لە دیدارەکەدا، شاندە پەرلەمانییەکەی بەریتانیا بە پێزانینێکی زۆرەوە، دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جۆراوجۆرەکان و ئازادیی ئایینییان لە هەرێمی کوردستان نرخاند.

مەسرور بارزانی دووپاتی کردەوە: هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە بەهێزکردن و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان.

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد: برەودان بە بنەماکانی ئازادیی بیروباوەڕ و ئازادیی ئایینی و تەبایی نێوان پێکهاتەکان، لە کارە لەپێشینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP