دواین هەواڵ

جیهان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران ئامادەکاری سەربازی بۆ ئەگەری شکستی دانوستانەکان و هەڵگیرسانی جەنگ دەکات

هەرێم نیوز

ڕۆژنامەی "واڵ ستریت جۆرناڵ" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، سەرەڕای ئەوەی سەرکردەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران خوازیاری گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمین لەگەڵ ئەمریکا، بەڵام هاوکات ئامادەکارییە سەربازییەکانیان خێرا کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەری شکستی دانوستانەکان و سەرهەڵدانی جەنگ.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، تاران کۆمەڵێک هەنگاوی گرتووەتەبەر کە بریتین لە بڵاوەپێکردنی هێزەکان، پێدانی دەسەڵاتی بڕیاردان بە ئاستە نزمەکانی فەرماندەیی، بەهێزکردنی پاراستنی سایتە ئەتۆمییەکان و تووندکردنەوەی سەرکوتکردنی ناوخۆیی؛ ئەم هەنگاوانەش نیشانەی ئەوەن کە سەرکردەکانی ئێران هەست بە مەترسییەکی ڕاستەقینە دەکەن لەسەر مانەوەی دەسەڵاتەکەیان.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە جەنگی ١٢ ڕۆژە، خاڵە لاوازە سەربازییەکانی ئێران و سنوورداریی تواناکانی هاوپەیمانە ناوچەییەکانی وەک حیزبوڵڵای لوبنانی دەرخستووە، بەڵام هاوکات بووەتە دەرفەتێک بۆ تاران تا تاکتیکەکانی جەنگ تاقی بکاتەوە و وردیی موشەکە دوورهاوێژەکانی پەرە پێ بدات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP