دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

باندێکی بازرگانیی چەک لە تەوێڵە دەستگیر کران؛ "50 دەمانچەیان پێ بووە"

هەرێم نیوز

دەزگای ئاسایشی هەرێم وردەکاریی دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانیی چەک و تەقەمەنی لە سنووری شارەزوور ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، سێ کەس دەستگیر کراون و دەست بەسەر دەیان پارچە چەکدا گیراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی 2ی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و بەدواداچوون بۆ باندێکی بازرگانیی چەک، هێزەکانیان توانیویانە ڕۆژی 16ی ئەم مانگە لە شارەدێی "تەوێڵە" سێ بازرگانی چەک دەستگیر بکەن.

لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، هێزەکانی ئاسایش توانیویانە دەست بگرن بەسەر 50 چەکی جۆری "دەمانچە"دا کە ئامادە کرابوون بۆ ساغکردنەوە و مامەڵەپێوەکردن. لە ئێستادا هەر سێ تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 13 لە یاسای چەک ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP