دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئەمەریکا کۆبوونەوە؛ "بەرژەوەندیی هاوبەش کۆمان دەکاتەوە"

هەرێم نیوز

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کۆبوونەوە و جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکان کردەوە، هاوکات دۆخی ناوخۆی هەرێم و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ کران.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی 2ی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جۆشوا هاریس، هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا گفتوگۆی چڕ لەبارەی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و دواین پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسی لە وڵات کرا.

هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە برەو بە پەیوەندییەکان بدرێت و هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی بەرژەوەندی و بەهای هاوبەش، ئەمەریکا بە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە دەبەستێتەوە، بۆیە باس لە فراوانکردنی بوارەکانی هاریکاریی نێوان هەردوولا کرا.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەکان، هەروەها گرنگیی یەکدەنگیی لایەنە کوردستانییەکان لە هەرێم و عێراق و هەڵسەنگاندنی دۆخی گشتیی ناوچەکە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان سەرۆکی هەرێم و شاندە ئەمەریکییەکە بوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP