هەرێم نیوز
سەرۆکی ڕوسیا رایدەگەیەنێت، جێبەجێکردنی سەرکەوتوانەی پلانی دۆناڵد ترەمپ هاوتا ئەمریکییەکەی بۆ هێنانەدی ئاشتی بۆ غەززە، "دەستکەوتێکی مێژویی دەبێت".
ئەمڕۆ هەینی، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی سەرقاڵی پەرەپێدانی چەکی نوێی ئەتۆمییە، بەو مانایەی کە ئەگەر ئەمەریکا نەیەوێت پەیماننامەی کۆنترۆڵکردنی چەکی ئەتۆمی درێژ بکاتەوە، ئەوا بۆ ڕووسیا گرنگ نابێت. وتیشی: تواناکانی چەکی ئەتۆمیی ڕوسیا لە هەموو وڵاتانی دیکە زیاترە.
پوتن ئاماژەشی دا، "ترەمپ هەوڵ دەدات کێشەکان چارەسەر بکات و کار لەسەر بەدەستهێنانی ئاشتی دەکات، ئەگەر پلانی ئەو بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدیبهێت، ئەوا دەبێتە ڕووداوێکی مێژوویی."
لەبارەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی سەرۆکی ڕوسیا وتی: "هەندێک جار لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ خەڵاتەکەی بەخشیوە بە کەسانێک کە هیچ شتێکیان بۆ ئاشتی نەکردووە." دەشڵێت: "بایەخی خەڵاتەکە تا ڕادەیەکی زۆر لە دەست چووە."
پوتن باسی لەوەش کرد، "هەڕەشەکانی ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ هێرشکردنە سەر کرێملن بە مووشەکی تۆماهۆک، "خۆ نواندنە".