دواین هەواڵ

جیهان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

ئیسرائیل ژمارەی کوژراوانی هێزەکانی بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

لە سەروبەندی ساڵیادی 7ی ئۆكتۆبه‌ر و دوو ساڵ دوای شەڕی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، کە ئیسرائیل ناوی لێنا ئۆپەراسیۆنی "شمشێری ئاسن" و حەماس ناوی لێنا "لافاوی ئەقسا"، وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە کۆی گشتی ئەو هێزە ئیسرائیلییەی لە سەرانسەری بەرە و ناوچە جیاوازەکاندا کوژراون بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی به‌رگری ئیسرائیل، لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023 هەزار و 152 سەربازی ئیسرائیلی کوژراون، کە سەربازانی هێزەکانی ئیسرائیل و پۆلیسی ئیسرائیل و شین بێ ، بەرپرسی ئاسایش و ئەندامانی تیمەکانی ئامادەکاری کە لە کەرتی غەززە و باشوری لوبنان و کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو شەڕیان کردوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەم ئامارە سەربازانی سوپای ئیسرائیل، پۆلیس، دەزگای ئاسایشی ناوخۆ 'شاباک'، کارمەندانی دەزگای زیندانەکان و ئەندامانی تیمەکانی ئامادەباشی لەخۆدەگرێت کە لە کەرتی غەززە، باشووری لوبنان و کەناری ڕۆژئاوا کوژراون.

لە راگەیاندراەرکەدا هاتوە، بەپێی یەکەی سەربازی، هەزار و 35 سەربازی سوپای بەرگریی ئیسرائیل (IDF)، 100 ئەفسەر و کارمەندی پۆلیسی ئیسرائیل، نۆ کارمەندی دەزگای ئاسایشی گشتیی شاباک، هەشت کارمەندی دەزگای زیندانەکان کوژراون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP