هەرێم نیوز
سەرچاوەیەکی حەماس دەڵێت ئێمە ڕێککەوتووین کە چەک ڕادەستی قەوارەیەکی فەلەستینی- میسری بکەین لەژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا.
سەرچاوەیەک لە بزووتنەوەی حەماس بە ئەلعەرەبیەی ڕاگەیاندووە: دەستمان کردووە بە کۆکردنەوەی تەرمی ئیسرائیلییەکان و داوای ڕاگرتنی بۆردومانەکانمان کردووە بەمەبەستی تەواوکردنی ئەرکەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە گەرەنتی ئەمریکیمان لە ڕێگەی قەتەرەوە وەرگرتووە بۆ کشانەوەی هەمیشەیی ئیسرائیل.
سەرچاوەکەی بزووتنەوەی حەماس لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕێککەوتین کە ئەو چەکانە ڕادەستی قەوارەیەکی فەلەستینی- میسری بکەین لەژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا.
جەختیشی کردەوە: “ئەمریکامان لە ڕێککەوتنەکەمان بۆ ڕادەستکردنی چەکەکان ئاگادار کردووەتەوە”.