هەرێم نیوز
بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی کەمپینێکی مافی مرۆڤ، ئەلگۆریتمی تیک تۆک پێشنیاری ناوەڕۆکی پۆرنۆگرافی و زۆر سێکسی دەکات بۆ ئەکاونتی منداڵان.
توێژەران ئەکاونتی ساختەی منداڵانیان دروستکردووە و ڕێکخستنەکانی سەلامەتییان چالاک کردووە، بەڵام هێشتا پێشنیاری گەڕانی سێکسییان پێگەیشتووە.
پلاتفۆرمەکە دەڵێت پابەندە بە ئەزموونە سەلامەت و گونجاوەکانی تەمەن و کاتێک ئاگاداری ئەو پرسە بووە دەستبەجێ ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر.
لە کۆتایی مانگی تەمموز و سەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵدا توێژەرانی گروپی ناحکومی گڵۆباڵ ڤیتنێس چوار ئەکاونتی تیک تۆکیان دروستکرد کە وا خۆیان نیشان دەدا کە هی کەسنی تەمەن ١٣ ساڵن. ئەوان بەرواری لەدایکبوونی ساختەیان بەکارهێناوە، بەڵام داوای هیچ زانیارییەکی دیکەیان لێ نەکراوە بۆ دڵنیابوون لە ناسنامەکەیان.
هەروەها دۆخی "سنووردار"ی پلاتفۆرمەکەیان چالاک کردووە، کە تیکتۆک دەڵێت ڕێگری دەکات لە بەکارهێنەران کە "بابەتی پێگەیشتوو یان ئاڵۆز، وەک ناوەڕۆکی سێکسی" ببینن.
بەبێ ئەوەی خۆیان هیچ گەڕانێک ئەنجام بدەن، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە بەشی “You Also Like”ی ئەپەکە پێشنیاری وشەی گەڕانی سێکسی دەکات.
لە گرتە ڤیدیۆییەکانی دیکەدا دەرکەوتووە کە ژنان جلی ژێرەوەیان لەبەردەم خەڵکدا نمایش دەکەن.
لە توندترین حاڵەتەکاندا، ناوەڕۆکەکە ڤیدیۆی پۆرنۆگرافی ڕوونی سێکسی لەخۆگرتبوو.
ئەم ڤیدیۆیانە لە نێوان "ناوەڕۆکی بێ زیانەکان"ی تردا جێگیرکرابوون بۆ ئەوەی بە سەرکەوتوویی فلتەرەکان تێپەڕێنن.