هەرێم نیوز
بەنزینخانەیەک لە گەرەکی فەرمانبەران ئاگری گرت و بەگوێرەی زانیارییەکان هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە بەنزینخانەیەکی شاری هەولێر ڕوویدا. بەنزینخانەکە لە گەڕەکی فەرمانبەرانە و لە کاتی ئاگرکەوتنەوەکەدا دەنگی تەقینەوەی بەرز لە ناوچەکە بیسترا.
تیمەكانی بەرگریی شارستانیی بەزوویی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و بەخێرایی ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵ كرد. بە گوێرەی زانیاریەکان، لەکاتی گواستنەوەی بەنزین لە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەوە بۆ خەزانی بەنزینخانەکە، ئاگرکەوتنەوەکە ڕوویداوە و لەو ڕووداوەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، ئەوەی هەبووە تەنیا زیانی ماددی بووە.
بڕیارە لە کاتێکی نزیکدا بەرگری شارستانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وردەکاریی زیاتر لەسەر ڕووداوەکە و هۆکارەکانی ئاشکرا بکات.