هەرێم نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دا ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بگۆڕدرێت بۆ (فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی).
ئەمڕۆ هەینی نووسینگەی راگەیاندنی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، بڕیاری گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەکە "لەسەر داوایەکی پێشووتری دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بووە."
لە راگەیاندراوەکەشداهاتوە، "ئەم بڕیارە وەک رێزگرتن و بەرز نرخاندنی رۆڵی مێژوویی سەرۆکی کۆچکردوو و خەباتی درێژخایەنی دێت دژی رژێمی دیکتاتۆری."
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی له دوری 15 كیلۆمهتر له شاری سلێمانی دروستكراوه و ساڵی 2003 بهردی بناغهكهی دانراوه و ساڵی 2005 بۆ یهكهمجار خرایهكار و گهشتی ناوخۆیی عێراق و بهشێك له وڵاتانی جیهانی لێوه ئهنجامدهدرێت.