دواین هەواڵ

ئابوری‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

خشتەی مووچەی مانگی تەمووز بڵاو كرایەوە

هەرێم نیوز

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم، خشتەی موچەی مانگی 7ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی خشته‌كه‌ش، له‌سبه‌ینێوه‌ دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌ستپێده‌كات و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ كۆتایی دێت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، سبه‌ی پێنجشەممە دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی7 فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، ڕۆژی یەکشەممە  5ی 10 کۆتایی بەدابەشکردنی موچە دێت.  

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ بڕی 956 ملیار و 928 ملیۆن دیناری وه‌ك ته‌مویلی موچه‌ی مانگی 7ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان خسته‌سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان له‌لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP