دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

نێچيرڤان بارزانی: پێشوازی لە پلانی گشتگیری سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەكەم بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی غەززە

هەرێم نیوز

نێچيرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێكس” نووسیویەتی: پێشوازی لە پلانی گشتگیری سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەكات بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی غەززە و دەستخۆشی لە سەرکردایەتییەکەی دەکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، هانی هەموو لایەنەکان دەدات کە بە شێوەیەکی بونیادنەر بەشداری گفتوگۆ بکەن و گیانی سازشكردن پیشان بدەن، لە بەرژەوەندی بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی بەردەوام بۆ گەلانی ناوچەکە.

ئەم پێشوازییەی سەرۆکی هەرێم لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، رۆژی دووشەممە پلانی ئاشتیی ترەمپیان بۆ غەززە راگەیاند، کە هەوڵێکە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە و ئاڕاستەکردنی ناوچەکە بەرەو ئاشتی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP