هەرێم نیوز
لە گوندی ساڵح ئاغای گەرمیان سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراوە و دەستگیراوە بەسەر بڕی ۹ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش و ٤٥ دەمانچەی بێمۆڵەت و ۹۲ دەنک حەبی میثادۆن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، لەچالاکییەکدا لەگوندی ساڵح ئاغای ناحیەی قۆرەتوو لەگەرمیان ( سێ )بازرگانی ماددەی هۆشبەرمان دەستگیرکرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری پێشوەخت و چاودێری ورد و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەڕۆژی ٢٠٢٥/١٠/١ لەگوندی ساڵح ئاغای ناحیەی قۆرەتوو لەگەرمیان، توانیان سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی (٩)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری حەشیش و (٤٥)دەمانچەی بێمۆڵەت و (٩٢)دەنک حەبی(میثادۆن)کە بازرگانان ئامانجیان ساغکردنەوەی بوو لەهەرێمی کوردستان.
ئاماژە بەوەش کراوە: لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەماددەی ٢٥لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.