هەرێم نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك كاره‌بای مۆلیده بۆ یه‌ك ئه‌مپێر له‌مانگی 9ی 2025 بڕی 41 دینار و به‌وه‌ش هاوڵاتیان به‌پێی كاركردنی مۆلیده‌كان پاره ده‌ده‌ن.
لێپرسروای بەشی موەلیدات لە بەرێوەبەرایەتی تەكنیك لە بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند" به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (41) دینارە، ئەو نرخەش بۆ ئەو قەزاو ناحیەو قەزایانەیە كە هێشتا كارەبا نەبوون بە پرۆژەی رووناكی موەلیدەكانیان كاردەكەن.
ئەندازیار زوبێر خدر سۆفی لێپرسراوی بەشی موەلیدات رایگەیاند" لە ناو سەنتەر شاری سلێمانی هەموو گەڕەكان كارەبایان بەردەوامە و موەلیدەكان كارناكەن" بەڵام هەندێك لە قەزاو ناحییەكان، هێشتا موەلیدەكانیان ئێش دەكەن بە پێی نرخی گازۆیل نرخی كاتژمێرێك بۆ ئەمپێرێك بە (41) دینارە و چەند كاتژمێر كاریان كردبێت كەرەتی (41) دینارەكە دەكرێت و نرخی ئەمێرێت بۆ مانگەكە دەردەچێت.
سەبارەت بەنرخی كیلۆواتی ستییەكانیش لێپرسروای بەشی موەلیدات وتی " نرخی كیلوات ئاوەری ستییەكان (250) دینارە، ئەو ستییانەی كە كارەبای نشتیمانیان نیە و تەنیا كارەبای موەلیدەیان هەیە نرخی كیلواتیان (234) دینارە.