هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه لیستی موچه‌ی مانگی 9ی ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ كرد.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه لیستی موچه‌ی مانگی 9ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن تیمی ته‌كنیكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕاده‌ستی فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ كرا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ بڕی 956 ملیار و 928 ملیۆن دیناری وه‌ك ته‌مویلی موچه‌ی مانگی 7ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان خسته‌سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان له‌لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق.