دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕوونکردنەوەیەک لە هاتووچۆی هەرێمی کوردستانەوە

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت، هەر کەسێک تابلۆی ئۆتۆمبێل بشارێتەوە، ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت.

ئەمڕۆ هەینی لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم، ئاماژەی بەوە دا، لە هەندێک پەیج و ئەکاونت، ڕێکلام بۆ کەرستەیەک دەکرێت کە بۆ شاردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەکار دێت، بە شێوەی دەراب کە بە ڕیمۆت کۆنترۆڵ کار دەکات، دادەخرێت و دەکرێتەوە بۆ شاردنەوەی تابلۆ.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە و دەڵێت: هەر ئۆتۆمبێلێک ئەم کەرستەیە بەکار بهێنێت، ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ خاوەنەکەی دەکرێت و سزای توند دەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم، هەروەها شوێنەکانی فرۆشتنی جوانکاری ئۆتۆمبێلێش ئاگادار دەکاتەوە، کە خۆیان لە فرۆشتنی ئەو کەرستەیە بەدوور بگرن، ئەگەر نا شوێنەکەیان دادەخرێت و ڕێکاری یاسایی لە بەرانبەریان دەگیرێتەبەر.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتییەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، شاردنەوە، لابردن و دەستکاریکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل، بە هیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە و ئەنجامدەرانی بە توندترین شێوە سزا دەدرێن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP