هەرێم نیوز
شاندی دەم پارتی جارێکی دیکە لەگەڵ ئۆجەلان کۆبووەوە. ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بە پێویستی دەزانێت سەدەی نوێی کۆماری تورکیا لەسەر بنەمای "یاسای ئاشتی و دیموکراسی" دابمەزرێت.
دوێنێ ههینی شاندی ئیمڕاڵی پارتی یهكسانیی و دیموكراسیی گهلان (دهم پارتی)، دیداری لهگهڵ عهبدوڵا ئۆجهلان ئهنجامدا، دیدارهكه ماوهی سێ كاتژمێر و 30 خولهكی خایاند، لهبارهی دیدارهكهوه شاندهكه ڕاگهیاندراوێكی بڵاوكردهوه.
دەقی ڕاگەیەنراوەكەی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی بەمشێوەیەیە:
بۆ ڕای گشتیی و ڕۆژنامەنووسان
لە سێـی تشرینی یەكەمی 2025ـدا، ئێمە بۆ ماوەی نزیكەی سێ سەعات و نیو لە گرتووخانەی ئیمراڵی، دیدارێكمان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان ئەنجام دا. ئۆجەلان وەك هەمیشە مۆراڵێكی باش و تەندروست و متمانەیەكی بەرزی بەخۆی هەبوو.
شاندەكە دەڵێت ئۆجەلان وتوویەتی، پرۆسەی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتیك كە ساڵی ڕابردوو دەستی پێ كرد، شەڕ و ململانێكانی لە وڵاتدا ڕاگرتووە و ڕێگریی لە زۆر مەترسیی گەورە كردووە، هەر كەسێك لەمەدا ڕۆڵی هەبووە، خاوەن ڕەنجێكی بەشكۆ و گەورەیە.
ئۆجەلان باسی لەوەش كردووە، "شارستانییەت دوای سێ سەدە لە ململانێی وێرانكەر و زیانی گەورە لە شەڕە جیهانییەكاندا، دیموكراسی دانوستانكاری وەك مۆدێلێكی چارەسەری گرنگ پەرەی پێ داوە، ئەم شێوازە دەبێت بنەما بێت بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆیی و دەرەكییەكانی توركیا."
ئۆجەلان پێشنیاری كرد كە دانوستانی دیموكراتیك، لە هەموو پێوەندییە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكاندا زاڵ بێت.
ئۆجەلان بانگەوازی 27ـی شوباتی بەبیر هێنایەوە و گوتی: "ئێمە لە پاڵ قسەكەی خۆماندا وەستاوین كە پەرەسەندنی ئەم پرۆسەیە، پێوەستە بە مەرجە سیاسی و یاساییەكانەوە و ئاماژەی بەوە دا، لەم قۆناغەدا زۆر گرنگە مەرجە یاساییەكان بە تێڕوانینێكی دروست و یەكگرتوو دەستنیشان بكرێت و جێبەجێ بكرێت.
لە كۆتاییدا ئۆجەلان ئاماژەی بەوە دا، سەدەی نوێی كۆمار دەبێت لەسەر بنەمای یاسای ئاشتی و دیموكراسی بنیات بنرێت.