دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

سوریا یەکەم هەڵبژاردنی دوای ڕووخانی ئەسەد ئەنجام دەدات

هەرێم نیوز

سوریای یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانیی دوای روخانی رژێمی ئەسەد ئەنجامدەدات" ماوەی هەڵبژاردنەكە سێ‌ كاتژمێر دەخایەنێت"، پەرلەمانی نوێ لە (210) ئەندام پێكدێت؛ (70) ئەندامیان ئەحمەد شەرع دیاريیان دەكات

ئەمڕۆ یەکشەممە، سوریا پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی یەکەم پەرلەمانی خۆی دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوو، ئەنجام دەدات. پرۆسەکە لە ڕێگەی دەستەی هەڵبژاردنەوە بەڕێوەدەچێت نەک بە شێوەی دەنگدانی گشتیی.

بنکەکانی دەنگدان لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی کراونەتەوە و کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ دادەخرێن، بە ئەگەری درێژکردنەوەی ماوەکە تا کاتژمێر 4:00ی ئێوارە. دوای کۆتاییهاتنی دەنگدان، پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستپێدەکات و بڕیارە ئەنجامە کۆتاییەکان ڕۆژانی دووشەممە یان سێشەممەی داهاتوو ڕابگەیەندرێن.

بۆ ئەم هەڵبژاردنە، سیستەمێکی تایبەت پەیڕەو کراوە تێیدا تەنیا ئەندامانی باوەڕپێکراوی 'دەستەکانی هەڵبژاردن' لە ناوچە جیاوازەکاندا مافی دەنگدانیان هەیە. بەرپرسان هۆکاریی ئەمە بۆ نەبوونی ئامارێکی دروستی دانیشتووان و ئاوارەبوونی ملیۆنان هاووڵاتی بەهۆی شەڕەوە دەگەڕێننەوە.

پەرلەمانی نوێ لە 210 ئەندام پێکدێت و ماوەی کارکردنی دوو ساڵ و نیو دەبێت. بۆ ئەم هەڵبژاردنە، هەزار و 578 پاڵێوراو کێبڕکێ دەکەن، کە ڕێژەی سەدا 14یان ژنن.

بەهۆی هۆکاری ئەمنیی و سیاسییەوە، هەڵبژاردن لە هەندێک ناوچەی پارێزگاکانی ڕەقە و حەسەکە، تەواوی پارێزگای سوەیدا، و ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ژێر کۆنترۆڵی کورد دواخراوە. بەهۆی ئەمەوە، پێشبینی دەکرێت 19 کورسی پەرلەمان بە بەتاڵی بمێننەوە.

سەرپەرشتیی تەواوی پرۆسەکە لەلایەن "لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەل"ـەوە دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP