دواین هەواڵ

ئابوری‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی: شایستەی شەش مانگی مۆڵەتی کۆکراوەی خانەنشیان خەرج دەکرێت

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شایستەی شەش مانگی مۆڵەتی کۆکراوەی سەرجەم ئەو خانەنشینانە بەشێوازی قۆناغ بە قۆناغ دابەش دەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکەدا هاتووە: بەپێی بڕیای ئەنجومەنی وەزیران و لەسەر فەرمانی وەزیری دارایی و ئابووری، ڕۆژی چوارشەممە ( ٢٠٢٥/١٠/٨ ) شایستەی شەش مانگی مۆڵەتی کۆکراوەی سەرجەم ئەو خانەنشینانە بەشێوازی قۆناغ بە قۆناغ دابەش دەکرێت، کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە بڕیاری خانەنشینبونیان بۆ دەرکراوە و تا ئێستا ئەو شایستەیەیان وەرنەگرتووە.

ئاماژە بەوەش کراوە: چەند جارێک بەنوسراوی فەرمی داوا لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە ئەو شایستەیەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی هاوتاکانیان لە پارێزگاکانی تری عێراق خەرج بکات، بەڵام تا ئێستا ڕەزامەندی لەسەر نەداوە، بۆیە بڕیاردرا سەرجەم ئەو شایستانە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP