دواین هەواڵ

ئابوری‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

بەشێکی دیکەی چەکی پارەی گەنمى جوتیاران دابەشدەکرێت

هەرێم نیوز 

سایلۆی هەولێر ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکات کە گەنمیان رادەست کردووە و دەڵێت، سبەینێ دەست بە دابەشکردنی چەکی پارەکانیان دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 7ی 10ی 2025، بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی هەولێر لە ئاگادارییەکەدا بۆ جوتیاران ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو جوتیارانەی زنجیرەی ناویان لە (451) تاکو (625)ـە، دەتوانن سەردانی سایلۆ بکەن بۆ وەرگرتنی چەکەکانیان و دواتر پارەکانیان لە بانکی TBI وەربگرن.

رێکارەکان دوو جۆرن:

بەپێی نووسراوێکی بەغدا، ئەو جوتیارانەی کە بڕی گەنمەکانیان (50) تەن یان کەمتربووە، دەتوانن سەردان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەکانیان.

ئەو جوتیارانەی کە زیاتر لە (50) تەن گەنمیان رادەست کردووە، پێویستە چاوەڕێی دابینکردنی پارە بکەن لە بەغدا و لە کاتی گەیشتنی پارەکە ئاگادار دەکرێنەوە.

سەبارەت بە مەرجەکانی وەرگرتنی چەکیش ئاماژە بەوەکراوە، پێویستە ئەو کەسە ئامادەبێت کە چەکەکەی بەناو کراوە.

لەکاتی ئامادەنەبوونی خاوەنی چەکیش، پێویستە بریکارنامەی (وەکالە)ی پەسەندکراوی هەمان ساڵی هەبێت و ئەگەر خاوەنی چەک کۆچی دوایی کردبێت، پێویستە دابەشنامەی شەرعی یان یاسایی بهێنرێت لەگەڵ بریکارنامەی گشتیی هەموو میراتگران.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP