هەرێم نیوز
وەزیری بەرگری سوریا ڕایگەیاند، "لەگەڵ بەڕێز مەزڵوم عەبدی لەسەر ئاگربەستی گشتگیر رێككەوتین".
لیوا (مرهف ئەبو قەسرە) وەزیری بەرگری سوریا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، كەمێك "لەمەوبەر لە دیمەشقی پایتەخت چاوم كەوت بە بەڕێز مەزڵوم عەبدی؛ رێككەوتین لەسەر ئاگربەستی گشتگیر لەسەرجەم میحوەرو خاڵە سەربازییەكان لە باكورو باكوری خۆرهەڵاتی سوریا، دەستبەجێ ئەم رێككەوتنە جێبەجێ دەكرێت".
ئەو ڕاگەیاندنە چارەنوسسازە دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ سێشەممە لە دیمەشقی پایتەخت کۆبونەوەیەک کە بە "گرنگ" وەسف کرا، لە نێوان شاندێکی باڵای هێزەکانی سوریای دیموكرات (ههسهده) و نوێنەرانی حکومەتی سوریا بەڕێوەچو، ئەوەش پێشکەوتنێکی گەورە بو لە پەیوەندییە ئاڵۆزەکەی نێوان هەردولادا.