هەرێم نیوز
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ عه‌ممار حه‌كيم، سه‌رۆكى ڕه‌وتى حيكمه‌ى نيشتمانيى عێراق و شاندێکی یاوه‌ری کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێم، له كۆبوونه‌وه‌کەدا دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى سياسى له وڵات، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و دۆخى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ کرا.
ئەوەش هاتووە: هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق، به‌تايبه‌تى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و تهبايى و هاريكاريى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييهكان و پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى وڵات، كرده‌وه.