هەرێم نیوز
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە ئاماژەدان بە بارمتە ئیسرائیلییەکان کە لە غەززە دەستبەسەرکراون، دوای ماوەیەکی کەم لە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئیسرائیل و حەماس، قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی غەززەیان واژۆکرد، وتی، "بە یارمەتی خودا هەمویان دەهێنینەوە ماڵەوە".
بنیامین ناتانیاهۆ ئهمڕۆ پێنجشهممه له بهیاننامهیهكدا باسی لهوهكردوه، "ئەمڕۆ ڕۆژێکی گەورەیە بۆ ئیسرائیل، ئەمڕۆ کۆبونەوەی کابینەی حکومەت بانگهێشت دەکەم بۆ پەسەندکردنی ڕێککەوتنەکە و گەڕاندنەوەی هەمو بارمتە خۆشەویستەکانمان بۆ ماڵەوە".
سەربازانی هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل و هەمو ئەو هێزە ئەمنییانەی کرد کە بوێری و قوربانیدانیان تا ئەمڕۆمان گەیاندوە
نەتهنیاهۆ سوپاسی "سەربازانی هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل و هەمو ئەو هێزە ئەمنییانە دەکەم کە بە بوێریەوە قوربانیاندا، لە دڵەوە سوپاسی سەرۆک ترهمپ و تیمەکەی دەکەم کە ئەوانیان کۆکردەوە بۆ ئەم ئەرکە پیرۆزە بۆ ئازادکردنی بارمتەکانمان".
جەختیشی کردەوە، "پێکەوە بەردەوام دەبین بۆ گەیشتن بە هەمو ئامانجەکانمان و فراوانکردنی ئاشتی لەگەڵ دراوسێکانمان، بە پەسەندکردنی قۆناغی یەکەمی پلانەکە، هەمو بارمتەکانمان دەگەڕێندرێنەوە ماڵەوە، ئەمە سەرکەوتنێکی دیپلۆماسی و سەرکەوتنێکی نیشتمانی و ئەخلاقییە بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل".
ناتانیاهۆ هەروەها جەختی لەوەکردەوە کە "بەهۆی ئیرادەی پتەو و کردەوە سەربازییە بەهێزەکە و هەوڵە گەورەکانی دۆست و هاوپەیمانی گەورەمان سەرۆک ترهمپ، گەیشتوینەتە ئەم خاڵە وەرچەرخانە گرنگە"، ههروهها سوپاسی ترەمپی کرد "بۆ سەرکردایەتییەکەی و هاوبەشییەکەی و پابەندبونی بێوچانی بە سەلامەتی ئیسرائیل و ئازادی بارمتەکانمان".
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتوە، "ناتانیاهۆ و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایییان ئاڵوگۆڕکرد، بەبۆنەی تەواوبونی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان".
بەگوێرەی بەیاننامەکە، بنیامین ناتانیاهۆ "بانگهێشتی ترەمپی درێژکردوە بۆ پێشکەشکردنی وتارێک لەبەردەم کنێستی ئیسرائیل".
ئەمەش لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی 10ی 2025 رایگەیاند، ئیسرائیل و حەماس قۆناغی یەکەمی پلانی ئاشتییان لە غەززە واژۆ کردووە. ترەمپ جەختی کردەوە "ئەمە مانای وایە بەم زووانە هەموو دیلەکان ئازاد دەکرێن" و ئیسرائیلیش هێزەکانی بۆ هێڵێکی رێککەوتوو دەکشێنێتەوە وەک یەکەم هەنگاو بەرەو ئاشتییەکی بەهێز و هەمیشەیی.