هەرێم نیوز
بارەگای بارزانی رایگەیاند، بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان کرد.
بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی شەممە 27ی ئەیلوولی 2025 لە سەلاحەددین، بارزانی پێشوازی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نشتیمانیی کوردستان کرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکوومەتی تازەی هەرێم تاوتوێ کرا.
کۆتا کۆبوونەوەی نێوان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، ڕۆژی 14ی 7ی ئەمساڵ بووە لە بارەگای بارزانی.
لە دوای کۆبوونەوەکە، هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان ڕاگەیاند، کە تێیدا هاتبوو "کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە ڕووداو، پێشهاتەکان، کێشە و گرفتەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بەتایبەتی شایستە داراییەکان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".