دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لە دیداری سەرۆکی حکوومەت و ئەمینداری گشتیی کۆنگرەی نیشتمانیی عێراقی، باس لە شایستە داراییەكان كرا

هەرێم نیوز

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانی عێراق کرد و دۆخی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ شەممە 27ـی ئەیلوولی 2025 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئاراس حەبیب كەریم ئەمینداریی گشتیی کۆنگرەی نیشیمانیی عێراقی کرد.

لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و دابینکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان تاوتوێ کرا .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP