هەرێم نیوز
دوابەدوای دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق وادەی ناردنی مووچەی مانگی 7 ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ شەممە شوان کەلاری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر چارەسەکردنی کێشەی مووچە رایگەیاند، هیچ کێشەیەک لەبەردەم ناردنی مووچە نەماوەتەوە، جیاوازییەکان لەسەر داهاتی نانەوتی کەمە بەتایبەتی لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت هەموو کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق زۆر بەئاسانی چارەسەر دەکرێت.
وادەی ناردنی مووچە ئاشکرا دەکات، بەدەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت سەرجەم کێشەکانی مووچە کۆتایی دێت و سبەی مووچەی مانگی 7ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت.
بەووتەی شوان کەلاری، دوای هەناردەی نەوت دەبێت حکومەتی هەرێم کار بۆ وەرگرتنی بەشە بودجەی 12.68ـی خۆی بکات، ئێمە پشکمان لە بەشە بوودجە زۆر زیاترە لە وەرگرتنی مووچە.
جەختی لەوەشکردەوە، لەگەڵ وەرگرتنی بەشە بوودجە دەتوانین پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان پەرە پێبدەین و ژێرخانی ئابووری زیاتر گەشە بکات و کوردستان زیاتر ئاوەدان بکەینەوە.
لەبارەی دەنگۆی کارپێکردنی رێککەوتنەکە بۆ دوو مانگ ووتی: "ئەم دوو مانگە بۆ خەمڵاندنی تێچووی هەر بەرمیلێک نەوتە، ئەگەر 16 دۆلار زیاتر بوو دەبێت پارەکە بدرێت بە کۆمپانیاکان و ئەگەریش کەمتر بوو داشکاندی بۆ دەکرێت".
شایەنی باسە، ڕۆژی پێنجشەممە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ ڕەوانەکردنی مووچەی مانگی 7.
ئەوەی پێویستە بیزانیت، ئەمڕۆ کاتژمێر 7ـی بەیانی دوای زیاتر لە دووساڵ هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە.