هەرێم نیوز
سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا "سوپاس"ـی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2025/9/27 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنیى له محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراقى فيدراڵه‌وه پێگه‌یشت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زيران ئه‌لسوودانى سوپاس و پێزانينى بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپات كرده‌وه بۆ پشتگيرى و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى له هه‌موو قۆناغه‌كان، له‌پێناو لێكگه‌يشتن و ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و پرسى مووچه و شايستە دارايييه‌كان.
ئەوەش هاتوە، سه‌رۆكوه‌زيرانی عێراقى فيدراڵ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى به هه‌نگاوێكى گرنگ به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له قه‌ڵه‌م دا كه كاريگه‌ريى باشى ده‌بێت بۆ سه‌قامگيریى ئابوورى له وڵات. هه‌روه‌ها هيواى خواست كه ڕێككه‌وتنه‌كه هاوكار و يارمه‌تيده‌ر بێت بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر كۆسپه‌كانى تردا.
ئەوەش هاتووە، لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵ و خه‌مخۆرى و هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكوه‌زيران ئه‌لسوودانى ده‌ربڕى بۆ گه‌يشتن به ڕێككه‌وتن، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه ڕێككه‌وتنه‌كه ئاسۆى تازه له‌به‌رده‌م هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌كاته‌وه و هيواى خواست يارمه‌تيده‌ر بێت بۆ ده‌ركردنى ياساى نه‌وت و چاره‌سه‌ركردنى پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان و كێشه‌كانى ديكه.
باسی لەوەش کردووە، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها سوپاسى به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراقى فيدراڵى كرد كه هه‌ميشه نيازى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵاتى نيشان داوه و له‌و پێناوه‌دا كارى كردووه، به‌تايبه‌تيش پرس و كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها سوپاسى هه‌موو ئه‌و تيم و لايه‌نه په‌يوەنديدارانه‌ى له هه‌ولێر و به‌غدا كرد كه كاريان بۆ چاره‌سه‌ر و گه‌يشتن به ڕێككه‌وتن، كردووه.